سەردێڕ:

ئەو خواردنانە چین لە توشبوون بەجەڵتەی مێشک دەتپارێزن؟

PM:03:34:08/01/2022

5080 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنی خۆراکەکەت مەترسی کۆلسیترۆڵی کەڵەکە بوو زیاد دەکەن کە لە دەمارەکاندا دروستدەبن و هۆکاری سەرەکین بۆ جەڵدەی مێشک، هەندێک خۆراک سوودیان بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی جەڵدەی مێشک هەیە.


بەگوێرەی ماڵپەڕی "کلیڤلاند کیلنیک" ئەو خواردنانەش ئەمانەن:

بڕی میوە و سەوزەوات لە سیستەمی خۆراکیدا زیاد بکە

ئەوە ڕێگەیەکە بۆ کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خراپ و چەوری و سۆدیۆم کاتێک کە کەڵەکە دەبن لە جەستەدا.

لە کاتی داواکردنی زەڵاتەیەک لە ڕێستۆرانتێکدا و وادەزانین کە زۆر تەندروستە بەڵام لە ڕاستیدا پڕێتی لە پەنیر و خوێ و ڕۆنی ناتەندروست کە ئەمەش کالۆری و چەوری خوێ زیاددەکات و مەترسی لەسەر جەڵدەی مێشک زیاددەکات.

لە خواردنە پڕ کۆلیسترۆڵەکان دوورکەوەرەوە وەک گۆشتی سوور، خواردنە سوورکراوەکان و کەرە.

برژاندن لەسەر ئاگر و دوورکەوتنەوە لە سوورکردنەوەی خواردن. خواردنی مریشک لە بری گۆشتی سوور.

ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا ٣، جەڵدەی مێشک کەمدەکەنەوە

ئەم جۆرە چەورییە زۆر تەندروستە و کۆلیسترۆڵە باشەکان بەرز دەکاتەوە و لە ماسی و هێلکەدا دەبینرێت.

کەمکردنەوەی خواردنی خوێ

پێشنیار دەکرێت دەبێت لە ڕۆژێکدا لە ١،٥٠٠ میلیگرام خوێ زیاتر بەکار نەهێرێت، کەم بەکارهێنانی لە جەڵدەی مێشک دوورت دەخاتەوە ، چونکە خوێ بۆ فشاری خوێن خراپ.

 


ر.ئ













گەلەری