سەردێڕ:

بەڤیدیۆ.. مارێکی کوبرای گەورە بووەتە ھۆی ترس لە تایلاند

AM:09:22:02/01/2022

78528 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت تیمێکی ١٢ کەسی گەمارۆی مارێکیان داوە و ھەوڵدەدەن بیگرن دوای ئەوەی لەسەر یەکێک لە شەقامەکان بینیویانە.


دەرکەوتنی مارێکی گەورەی کوبرا لە یەکێک لە شەقامەکانی تایلاند ترسی لای خەڵکی دروستکردووە و چەند کەسێک ھەوڵدەدەن روبەڕوی ببنەوە.
یەکێک لەو کەسانەی لە شوێنی رووداوەکە بووە باسی لەوەکردووە، درێژی مارەکە نزیکەی چوار مەتر بووە و ئەوەش دەستگیرکردنی مارەکەی سەختکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆتاییدا تیمەکە توانیویانە مارەکە بگرن و بیگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی دەرەوی شوێنی نیشتەجێبوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بینینی مار لەسەر شەقام لە تایلاند یەکێکە لەو دیاردانەی بەشێوەیەکی ئاسایی روودەدەن و دانیشتوانی ناوچەکە پێی راھاتوون و رووبەڕوویان دەبنەوە.













گەلەری