PM:07:20:13/09/2026
752 جار خوێندراوەتەوە
لە گەڕەکی ئاوباریکی سەر بە قەزای رزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە فیشەکی دەمانچە گیانی لەدەستدا، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی رووداوەکە خۆکوژی بووە و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە گەڕەکی ئاوباریکی سەر بە قەزای رزگاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە فیشەکی دەمانچە گیانی لەدەستدا، دوابەدوای رووداوەکەش تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کرا و هێزەکانی پۆلیسیش لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی چۆنیەتی و هۆکاری رووداوەکە دەستپێکرد.
عەقید سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی پۆلیسی
گەرمیان رایگەیاند، بەپێی وتەی سەرەتایی کەسوکاری گەنجەکە، رووداوەکە خۆکوژی بووە،
ئاماژەی بەوەش کرد، شوێنی فیشەکی دەمانچە بە جەستەی گەنجەکەوە دیارە و لە ئێستادا
هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەی وردیان دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی
دروستبوونی رووداوەکە.
تەرمی گەنجەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی
شەهید هەژار لە کەلار کرا بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە پزیشکی و یاساییەکان.