سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا: نزیکەی ٨٠٠ هەزار هاوبەش سوودیان لە داشکاندنی ٥٠٪ـی قەرزی کارەبا وەرگرتووە

PM:06:47:13/09/2026

748 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، نزیکەی ٨٠٠ هەزار هاوبەش لە سەرانسەری هەرێمدا سوودمەند بوون لە داشکاندنی ٥٠٪ـی قەرزی کۆنی کارەبا لە ماوەی چل رۆژدا، ئەمەش وەک هەنگاوێک بەرەو رێکخستنەوەی سیستەمی کۆکردنەوەی کرێی کارەبا هاوشانی پڕۆژەی ڕووناکی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی ٨٠٠ هەزار هاوبەشی کارەبا لە هەموو پۆلەکاندا سوودمەند بوون لە داشکاندنی ٥٠٪ـی قەرزی کۆن، کە لە ٣ـی ئابەوە تا ١٠ـی ئەیلوول بۆ ماوەی نزیکەی ٤٠ رۆژ بەردەوام بوو.

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لە بڕیار و ئاسانکارییە بێپێشینەکەی حکومەت، رزگارکردنی هاووڵاتییان بوو لە بارگرانیی قەرزە کۆنەکان پێش گواستنەوەی تەواوەتی بۆ سیستەمی نوێی پڕۆژەی رووناکی، کە تێیدا کرێی کارەبا لە کاتی خۆیدا کۆدەکرێتەوە، هەروەها بەڵێنیدا لە پشتگیریکردنی هاوبەشان بە مەبەستی چەسپاندنی دادپەروەری و دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری.













گەلەری