PM:06:30:13/09/2026
792 جار خوێندراوەتەوە
مەسعوود بارزانی لە پیرمام لە کاتی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆک هۆزی پارێزگاکانی عێراق کرد، جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندیی مێژوویی نێوان کورد و عەرەب کردەوە و رایگەیاند، نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان کار بکەنە سەر پێکەوەژیانی پێکهاتەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی لە کاتی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆک هۆزی پارێزگا جیاجیاکانی عێراق لە پیرمام رایگەیاند، نابێت ناکۆکی و جیاوازییە سیاسییەکانی نێوان لایەنەکان کار لە پەیوەندیی مێژوویی پێکهاتەکان بکات.
بارزانی
وتیشی، پەرلەمانتارەکانیان راسپاردووە تا لە ئەرک و کارەکانیاندا بەبێ جیاوازی خزمەتی
تەواوی هاووڵاتییانی عێراق و کوردستان بکەن، جەختیشی لەسەر بەردەوامی و چڕکردنەوەی
هەوڵەکان کردەوە بۆ فراوانکردنی برایەتیی نێوان گەلانی ناوچەکە.