PM:04:29:13/09/2026
728 جار خوێندراوەتەوە
شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی لە بەغدان و، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق، بڕیاریان لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای هاوبەشدا بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ئاستەنگ و شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، شاندەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق، بڕیاریان لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای هاوبەشدا بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ئاستەنگ و شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
شاندەکەی هەرێم کە بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە
بەغدا بمێننەوە، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە وردی گفتوگۆیان
لەسەر 11 خاڵی بنەڕەتی کردووە، کە پەیوەستن بە بەربەستەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵ.
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی
سەرەکی سەردانەکەیان تاوتوێکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان و چەسپاندنی دادپەروەری بووە
لە نێوان جووتیارانی هەرێم و عێراق، کە گرنگترین دەستکەوتیشیان پێکهێنانی ئەنجومەن
یان لیژنەیەکی باڵای هاوبەش بووە بۆ یەکلاکردنەوەی تەواوی کێشەکان و دابینکردنی
شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێم بە هەمان شێوازی جووتیارانی ناوەڕاست و
خوارووی عێراق.