PM:12:31:13/09/2026
964 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی ٥٠٠ ملیار دیناری لەپارەی گەنمی جووتیارانی بۆ مانگی نۆ دەرکرد و جەختیشی کردەوە کە خەرجکردنی پارە مانگەکانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، وەزارەتەکەی بڕی ٥٠٠ ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جوتیاران بۆ مانگی نۆ خەرج کردووە، ئەمەش بە مەبەستی ڕێکخستنەوە و دانی ئەو شایستە مالییانەی کە لای دەوڵەت کەڵەکە بوون.
وەزیری
دارایی جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەت بەردەوام دەبێت لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی
پێدانی شایستە داراییەکان لە مانگەکانی داهاتووشدا، تاوەکو بەپێی ڕێکارە داراییە
پەسەندکراوەکان تەواوی شایستەکانی جووتیاران خەرج دەکرێن و شایستەکان دەگەیەنرێنە
سفر.
فالح
ساری ئاماژەی بە گرنگیی کەرتی کشتوکاڵ و ڕۆڵی دیاری جووتیاران کرد لە بەهێزکردنی
بەرهەمی ناوخۆیی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، و دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی دارایی
پێویستییە داراییەکان بۆ بەردەوامبوونی چالاکییە کشتوکاڵییەکان دابین دەکات بۆ
ئەوەی جووتیاران بتوانن لە کارەکانیان بەردەوام ببن.