دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ گەنجێک لەسەر رووباری سیروان خنکا، بەرگری شارستانی گەرمیان جەختدەکاتەوە کە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان ڕایگەیاند، لە کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەدا بەردەوامە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "بە هەموو تیمەکانمان سەرقاڵی گەڕانین، چ لەناو رووبارەکە، چ
لەقەراغەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سۆراغێکی نییە.
ئێوارەی
دوێنێ گەنجێکی تەمەن ۳۰ ساڵ
بەناوی 'محەمەد عەبدولرحمان'، خەڵکی گوندی مەحمود قەجەری سەر بەناحییەی قۆرەتو بە
مەبەستی راوکردنی ماسی لەگەڵ باوکیدا هاتوونەتە سەر رووباری سیروان، بەوتەی
شایەتحاڵانی شوێنی رووداوەکە لەوکاتەدا لەناو رووبارەکەدا خنکاوە، دوای ئەوەشی
خنکاوە هێشتا گەڕان بەدوای تەرمەکیدا بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ
ئاسەوارێکی دیار نییە.