سەردێڕ:

کەرکوک؛ هێرش کرایە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق

AM:09:34:13/09/2026

1144 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە کەرکوک هێرشکرایە سەر بارەگایەکی سوپای عێراق، دواتر ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپای عێراق و گرووپێکی چەکداری داعش ڕوویداوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان لەنێوان هەردوو ناحیەی سەرگەڕان و حەویجە لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک گرووپێکی چەکداری داعش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکی سوپای عێراق و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

چاوگێک لە سوپای عێراق ئاشکرای کرد، شەوی رابردوو لە نزیک گوندی بەتمە لە دامێنی چیای مامۆ گرووپێک چەکداری پاشماوەی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازی سەربە فەوجی مغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، هێزەکەی سوپای عێراق وەڵامیان داونەتەوە و گرووپە چەکدارەکە هەڵاتوون.

ئەو چاوگە ئەمنییە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو روبەڕووبوونەوەیەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام کامێرایەکی حەراری چاودێری تێکشکاوە.













گەلەری