PM:08:44:03/09/2026
880 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە بەخشینی قەرزی وەبەرهێنان بە دەستەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگاکان بە مەبەستی دروستکردنی ژێرخان بۆ شاری نوێ و هاوچەرخ و دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بە شێوەیەکی تەواو بۆیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بانکی ناوەندی و سەرۆکی دەستەکانی وەبەرهێنانی پارێزگاکان و بەرپرسانی باڵای دارایی، بڕیاریدا هەر پارێزگایەک شارێکی هاوچەرخ لەسەر رووبەری ١٠ تا ١٥ هەزار دۆنم دروست بکات. هەروەها فەرمانیدا وەزارەتی دارایی ئاسانکاریی بکات لە تەرخانکردنی زەوییەکاندا.
زەیدی لە کۆبوونەوەکدا جەختیشی
لەسەر گرتنەبەری روانگەیەکی نوێ بۆ وەبەرهێنان کردەوە، لەم چوارچێوەیەدا فەرمانی
کرد بە پێدانی قەرزی وەبەرهێنان بۆ دروستکردنی ژێرخانی شارە نوێیەکان و بڕیاردرا،
لە هەر پارێزگایەکدا شارێکی هاوچەرخ لەسەر رووبەری ١٠ بۆ ١٥ هەزار دۆنم دروست بکرێت،
بەجۆرێک رەچاوی مێژوو و ناوەکەی بکرێت.
هەروەها
وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ ئاسانکاریی لە تەرخانکردنی زەوییەکان و لیژنەیەکی
پسپۆڕیش راسپێردرا، کە دەبێت دەستەکانی وەبەرهێنان لە ماوەی هەفتەیەکدا روانگەی
تەواوی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پێشکەش بکەن.