سەردێڕ:

شاندی هەرێم داوای لە ١٤٪ـی پشکی بودجە و بەغداش داوای شەفافیەت لە هەرێم دەکات

PM:06:57:03/09/2026

1008 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی دیکەی حکومەت کۆبووەوە، بە مەبەستی رێکخستنی هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ و دیاریکردنی پشکی هەرێم.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ فالح ساری وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی دیکەی حکومەت کۆبووەوە، شاندەکەی هەرێم داوای زیادکردنی پشکی هەرێمی کردووە بۆ %١٤ بەپێی سەرژمێریی دانیشتووان، لە بەرامبەردا وەزیری دارایی شەفافییەتی لە ئاشکراکردنی داتا و داهاتەکان وەک مەرجی سەرەکی بۆ دەستنیشانکردنی بودجەیەکی لۆژیکی داناوە.

وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بە سەرپەرشتی فالح ساری وەزیری دارایی و بە ئامادەبوونی شاندێکی هەرێم و پارێزگاری سەلاحەدین و ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی چەند وەزارەتێک ئەنجامدا، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا شاندی هەرێم داوای کرد، پشکی هەرێم لەسەر بنەمای ئاماری سەرژمێریی دانیشتووان بکرێتە لە ١٤٪، لە بەرامبەردا وەزیری دارایی جەختی لەسەر ئاڵوگۆڕی بودجەی بەرنامە و ئەنجامدان کردۆتەوە، وە ئاشکراکردنی شەفافانەی داتا و داهاتەکانی وەک مەرجی سەرەکی بۆ دیاریکردنی بودجەیەکی لۆژیکی داناوە، هەروەها داوای دانوستانی دووقۆڵی زیاتری کردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی بودجەکە پەسەند بکات و رەوانەی پەرلەمانی بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی وەزیری دارایی بەڵێنیداوە پلەبەرزکردنەوە و بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان لە رەشنووسی بودجەدا جێ بکاتەوە.














گەلەری