لەبەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و هاتنی وەرزی پایز، نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لەنێو منداڵانی سنووری دهۆک بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵان لە شارەکە پڕ بووە لە نەخۆش.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵان لە دهۆک بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رۆژانە نزیکەی ٢٠٠ منداڵ لە دهۆک روودەکەنە نەخۆشخانەکەیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان، لە کاتێکدا نەخۆشخانەکە تووشی کەمیی دەرمانی پێویست بووەتەوە.
داواشی
لە کەسوکاری منداڵان کرد، منداڵەکانیان لە سەرما و تووشبوون بە ڤایرۆس بپارێزن و
جەختیشی کردەوە، کە پزیشکانی نەخۆشخانەکەیان بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو لە
ئامادەباشیدان.
بەپێی
زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دەرمانی پێویست لە نەخۆشخانەی هێڤی بۆ
منداڵان بەردەست نییە، بەو هۆیەوە کەسوکاری نەخۆشەکان ناچار دەکرێن ئەو دەرمانانە
لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە و بە نرخێکی گران بکڕن.
ئەمە
لە کاتێکدایە ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا،
نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لەنێو منداڵاندا بڵاودەبنەوە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش
دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵان دابین ناکات.