PM:02:48:03/09/2026
1004 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری خوێندنی باڵا لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کرد، سەرجەم ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا سیستمی زانکۆڵاین کارا دەکرێت و رێژەی وەرگرتنی خوێندکارانیش زیاد دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئابی ٢٠٢٦، ئارام محمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، چاوەڕێی ئانجامی فەرمی نمرەی خوێندکارانین لە وەزارەتی پەروەردەوە پێمان بگات بۆ چالاککردنی سیستمی زانکۆ ڵاین.
وەزیری خوێندنی باڵا باسی
لەوەشکرد، لە ڕۆژانی داهاتوو سیستمی زانکۆڵاین کارا دەکەین و لەبارەی ڕێژەی وەرگرتنی
خوێندکارانیش وتی، ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان لە ڕێگەی
سیستمی زانکۆڵاین زیاد دەکەین بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەمساڵ ١١٧ هەزار و ١٤٢ خوێندکار لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەییان کردووە.