سەردێڕ:

دادگاییکردنی لاهوور جەنگی و گیراوانی لالەزار دواخرا

PM:01:13:03/09/2026

1300 جار خوێندراوەتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوای سێ کاتژمێر لە بەڕێوەچوونی، پرۆسەی دادگاییکردنی لاهوور جەنگی و ١١ دەستگیرکراوی لالەزار دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو، ئەوەش دوای ئەوەی دادوەر وتەی لە شەش کەس وەرگرتووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دانا تەقیەدین، پارێزەری لاهوور جەنگی وتی، "لاهوور جەنگی نەهاتووەتە بەردەم دادوەر و تەنها وتەی شەش تۆمەتبار وەرگیراوە و وتوویانە ئەو قسانەی ئێستا کردوومانە وتەی ئێمەیە و ئەو ئیفادانەی لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە لێمان وەرگیراوە جیاوازە (ڕەتی دەکەینەوە)".

ئاشکراشی کرد، ئەگەر ئەم تۆمەتانەیان بەسەردا ساغ بێتەوە ئەوا حەوت ساڵ زیندانی دەكرێن بەڵام بەپێی وتەی شاهیدەكان هیچیان لەسەر ساغ نابێتەوە.
ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پێمان دەوترێت لە چ ڕۆژێکدا پرۆسەی دادگاییکردنەکە بەڕێوە دەچێت، چونکە لاهوور جەنگی نۆرەی نەهاتبوو بەپێی ئەو لیستە ١٢ کەسییەی هێنرابوون بۆ دادگا".














گەلەری