PM:12:23:03/09/2026
1268 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە نهێنی ٥٧ کەسی وەک مامۆستای گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە دامەزراندووە و وەزیری خوێندنی باڵاش دەڵێت، نابێت دامەزراندن بە نهێنی بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لەسەر دامەزراندنی ٥٧ کەس بە گرێبەست، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم قسەی بۆ ئێن ئار تی کرد و وتی، نابێت دامەزراندن بە نهێنی بکرێت و پێویستە بەپێی ئەو پێوەرانەی هەیە دامەزراندن بکرێت و بە ئاشکراش بێت.
سەرەڕای راگرتنی
دامەزراندنی هەزاران دەرچوو لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە، ئەنجومەنی وەزیران و
سەرۆکایەتیی دیوانی هەرێم بە فەرمانێکی نهێنی ٥٧ کەسیان بە گرێبەست دامەزراندووە.
چاوگێکیش رایگەیاند،
زۆربەی گرێبەستەکان دەکەونەسنوری پاریزگای هەولێر و دهۆک و سۆران و پشکی
سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان بەیەکەوە تەنها نۆ کەسە.