سەردێڕ:

دەستەی دەستپاکیی عێراق: لە ئەنبار رێگریمان لە بەهەدەردانی ٣٤ ملیار دینار کرد

AM:11:34:03/09/2026

1008 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاكی عێراق رێگری لە بەهەدەردانی زیاتر لە ٣٤ ملیار دیناری سامانی گشتی كرد كە هەوڵدرابوو زەوییەكی حكومیی گرانبەها بە نرخێكی زۆر كەم بفرۆشرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دەستەی دەستپاكیی عێراق رایگەیاندووە، لە پارێزگای ئەنبار هەوڵدرابوو زەوییەكی حكومیی ١٣٦ دۆنمیی سەر رووباری فورات، كە بەهای راستەقینەكەی زیاتر لە ٣٧ ملیار دینارە، لەلایەن فەرمانگەی خانووبەرەی دەوڵەتەوە بە تەنها سێ ملیار دینار بخەمڵێندرێت و بە بڕێكی زۆر كەمتر لە نرخەكەی بفرۆشرێت.

ئاماژەی بەوە كردووە، دوای دەركەوتنی جیاوازیی بەهای زەوییەكە، دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی پڕۆسەی زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی موڵكەكە.

لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵ نوێنەرە یاساییەكانی فەرمانگەی خانوبەرە و تاپۆی ئەنبار بەردەوامە تاوەكو سەرجەم تێوەگلاوانی ئەم دۆسیە روبەڕووی یاسا بكرێنەوە.













گەلەری