کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە و پلەکانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کەشناسیی عێراق، کەشوهەوای ڕۆژانی هەینی و شەممە بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر جێگیر دەبن.
ئاماژە بەوەش
کراوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ هەینی لە پارێزگاکانی دهۆک
و سلێمانی (٣٩) پلە و لە هەولێر (٤١) پلە دەبێت، لە نەینەوا و کەرکوک (٤٢)، ئەنبار
(٤٣)، بەغدا، دیالە، سەڵاحەدین، کەربەلا و نەجەف (٤٤) پلە دەبێت، هەروەها لە پارێزگاکانی
واست، بابل، دیوانییە، موسەنا، میسان، زیقار و بەسڕەش دەگاتە (٤٥) پلەی سیلیزی.
سەبارەت بە کەشوهەوای
ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووش، دەستەی کەشناسی ڕوونیکردووەتەوە کە بە گشتی ساماڵ دەبێت،
جگە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت کە لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە
دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە، بەڵام پلەکانی گەرما بەگشتی
کەمێک بەرز دەبنەوە.
هاوکات بۆ ڕۆژی
دووشەممەش، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت و لە هەرێمی کوردستانیش پەڵە
هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک دابەزینی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاستدا.