وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق دەڵێت، رێککەوتنی عێراق و تورکیا هەناردەکردنی ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت لەخۆدەگرێت لە بەرامبەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی جۆراوجۆر لە ناویاندا کەرتی ئاودێری.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، موسه‌ننا ته‌میمی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده دۆخی ئاوی به گشتی هێشتا ئاڵۆزه، به‌ڵام بارانبارین له كاتێكی هه‌ستیاردا بووه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان عێراق و توركیا و جێبه‌جێكردنی
پڕۆژه هاوبه‌شه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی سیستمه‌كانی ئاودێری، توانای ئاودێریكردنی زه‌وییه
كشتوكاڵییه‌كان له ٣٥٪ه‌وه بۆ ٨٠٪ به‌رزده‌بێته‌وه.
له لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئاشكراشی كردووه،
"بارانبارینی زۆر له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٦ـدا سه‌ختی قه‌یرانه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه،
بارانه‌كه یه‌ده‌گی ئاوی بۆ نزیكه‌ی ٣٥ ملیار مه‌تر سێجا به‌رزكرده‌وه، له‌كاتێكدا
پێشتر پێنج ملیار مه‌تر سێجا كه‌متربوو".
ڕێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی نێوان عێراق و توركیا بریتییه له جێبه‌جێكردنی
چه‌ندین پڕۆژه‌ی ژێرخانی ئاو، به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له به‌ڕێوه‌بردنی
سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، چاكسازی له شێوازه‌كانی ئاودێری و ڕێگریكردن له به‌فیڕۆچونی
ئاو به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئاو و خۆراك له عێراقدا.