AM:09:10:03/09/2026
1160 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی ڕاگرتنی بارھەڵگرەکان بە ھەموو جۆرەکانییەوە لە کۆڵان، گەرەک و ناوچەکانی نیشتەجێبوون قەدەغە دەکات و سزایی داراییش بەسەر سەرپێچیکەراندا دەسەپێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵمەتێکی گەڕان بە کوچە و کۆڵان و شەقامەکاندا دەکەن لە هەر شوێنێک بارهەڵگر ڕاگیرابێت سزای دارایی شۆفێرەکە دەدەن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە
هەر شوێنێک بینرا ئەو دیاردەیە زۆرە هاوڵاتیان لەڕێگەی ژمارە تەلەفونی ١٨٨ دەتوانن
تیمەکانمان ئاگادار بکەوە.
دیاردەی
ڕاگرتنی بارهەڵگرەکان لەناو شار و شوێنی نیشتەجێبوون، وێڕای ئەوەی گرفتی هاتووچۆی
دروستکردووە، ئەگەری مەترسی گڕگرتن و ئاگرکەوتنەوەیان لێ دەکەوێتەوە.