سەردێڕ:

شاندێکی هەرێم لەسەر پرسی بودجە لە بەغدان

AM:08:56:03/09/2026

1184 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدایە و بەشداری لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئامادەکردنی رەشنوسی پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٧ دەکەن.


بە پێی زانیارییەکان شەوی رابردوو، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی عێراقدا کۆبێتەوە و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧.

لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دەکرێت بە تایبەتیش لەبابەتی دامەزراندن و گرێبەستەکان و سێ یەکەمەکان.

شاندەکەی وەزارەتی دارایی داوا دەکات ئەنجامی سەرژمێرییەکەی ٢٠٢٤، بکرێتە بنەمای دەستنیشانکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا کە ڕێژەکەی ١٤٪ بوو.

پێشتر عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە ئەنجوومەنی وەزیران لە تشرینی یەکەمی داهاتوودا بودجە پەسەند دەکات و بۆ پەرلەمانی دەنێرێت.













گەلەری