گرژییەکانى ناوچەکە، لە چەند رۆژی رابردوودا نرخى نەوتیان بەرەو ئاستێکى بەرز برد، بەڵام دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هێرشە نوێیەکان بۆ سەر ئێران زۆر ناخایەنن، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە وەستا و کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە ٩٥ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بەڕێژەی ٪٠.٦٢ دابەزیوە.
هاوکات نرخی یەک
بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە ٩٠ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی
٠.٤٢٪ بەرزبووەتەوە.
دابەزینەکە دوای
ئەوە هات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی،
هێرشەنوێیەکان بۆسەر ئێران زۆر ناخایەنن، هاوکات بەرپرسانی ئەمریکاش ئاماژەیان بەدەستپێکردنەوەی جووڵەی کەشتییەکان کرد لەگەرووی هورمز.
پێشبینی دەکرێت هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەک خۆی بهێڵێتەوە بەبێ گۆڕانکاری، ئەمەش لە
کاتێکدایە کە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی تایبەت بە ئێران کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی دابینکردنی
نەوت دروستکردووە.