سەردێڕ:

ئەمڕۆ یونسکۆ ناوچەیەکی کوردستان وەک شوێنەوارێکی جیهانی پەسەند دەکات

AM:10:57:27/07/2021

24904 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەلتوری هەورامان رایگەیاند، لە چل و چوارەمین دانیشتنی لیژنەی شوێنەوارناسی جیهانی لە رێکخراوی یۆنسکۆ دۆسیەی تۆمارکردنی هەورامانی پەسەندەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، پویا تاڵیب نیا بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەلتوری هەورامان بە ئاژانسی هەواڵی برنای راگەیاند، ئەمڕۆ لە چل و چوارەمین دانیشتنی لیژنەی شوێنەوارناسی جیهانی لە رێکخراوی یۆنسکۆ دۆسیەی تۆمارکردنی هەورامانی پەسەندەکرێت.

پویا تاڵیب نیا ئەوەشی خستەڕوو، گرتنەبەری رێکارەکانی تۆمارکردنی ناوچەی هەورامان وەک شوێنێکی شوێنەواری لە لیژنەی شوێنەوارناسی بەشی یۆنسکۆ تەواوبووە و چاوەڕێدەکرێت پەسەندبکرێت.

پویا نیا ئاماژەی بەوەشدا، ئیکۆمۆس بڕیاری خۆی لەبارەی دۆسییەکەوە یەکلایی کردووەتەوە و لەسەر بنەمای ئەمەش ناوچەی هەورامان بە یەکێک لە ناوچە شوێنەوارییە جیهانییەکان پەسەند دەکرێت.

بەوتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەلتوری هەورامان، پەسەندکردنی ناوچەی هەورامان وەک ناوچەیەکی شوێنەواری لە جیهاندا بەرەوپێشچوونی ناوچەکە و گەشەسەندنی زیاتر دەستەبەردەکات و بەمەش مێژوو و کەلتوری ناوچەکە دەپارێزێت.













گەلەری