سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، یه‌كه‌م تووشبووی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له به‌ریتانیا گیانی له‌ده‌ست دا، ئەمڕۆش بەریتانیا رایگەیاندبوو، دەستیان کردووە بە پلانی "بی" و چەند رێکارێکی نوێ پەیڕەو دەکەن.
بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كلینیكی ڤاكسین له نزیكه پادینگتۆنی رۆژئاوای له‌نده‌نی پایته‌خت به میدیاكارانی راگه‌یاند، "به‌داخه‌وه تووشبووانی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له نه‌خۆشخانه ده‌خه‌وێندرێن و هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی یه‌ك توشبوو به‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به پێویستی زانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا ڤاكسینی به‌هێزكراو به‌كار بهێندرێت و هاوڵاتییان له خۆیانی
بده‌ن.
ئەمڕۆش بەریتانیا رایگەیاند، لە وڵاتەکەدا رێکاری نوێ دەگرنەبەر
و پلانی "بی" دەخەنە کار.
دووباره سیستمی كاركردن له ماڵه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت
له به‌ریتانیا ژماره‌ی توشبووانی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی
کۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار كه‌س، حكومه‌ت بۆ بەرگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی
په‌تاكه، ده‌ستی كردووه به جێبه‌جێكردنی پلانی B.
كاركردن له ماڵه‌وه له به‌ریتانیا یه‌كه‌م شێوازی به‌رگرتنه
له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌و وڵاته، هەر لە سبەینێوە به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی
گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دووباره په‌یڕه‌و ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی پلانه‌كه له دوای ماركێت و ئامرازه‌كانی
گواستنه‌وه‌ی گشتی له زۆربه‌ی هۆڵه داخراوه‌كانی وه‌ك شانۆ و سینه‌ما به‌ستنی ده‌مامك
كراوه‌ته ناچاری.
پاسپۆڕتی ڤاکسین تەنها بۆ گەشت نا؛ بەڵکو بۆ چوونە
دەرەوەی رۆژانەش دەکرێتە ناچاری
به‌ریتانیا بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستی كرد به په‌یڕه‌وكردنی
پاسپۆرتی ڤاكسین له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانی وه‌ك یانه‌ی شه‌وانه كه ژماره‌یه‌كی
زۆر له خه‌ڵكی به كۆمه‌ڵ رووی تێده‌كه‌ن، ده‌بێت لانیكه‌م هه‌ردوو دۆز ڤاكسینه‌كه‌یان
وه‌رگرتبێت یان پشكنینێكیان پێ بێت كه ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بێت.
ئه‌م رێكاره له‌و شوێنه داخراوانه‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت
كه زیاتر له ٥٠٠ كه‌س تیایدا كۆده‌بنه‌وه، یان ئه‌و شوێنه كراوانه‌ی زیاتر له
چور هه‌زار كه‌س تیایدا كۆده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر شوێنێك كه زیاتر له ١٠ هه‌زار
كه‌س كۆببنه‌وه تیایدا.
له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به جیبه‌جێكردنی ئه‌و رێكارانه، شوێنه‌كانی
وه‌ك وێستگه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له كاتی به‌یانیدا به به‌راورد به رۆژه‌كانی
دیكه قه‌ره‌باڵغی تیایاندا كه‌م بوو، هه‌ندێک شوێنیش چۆڵ بوون.
دوای ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له به‌ریتانیا به‌خێرایی رووی له هه‌ڵكشان كرد، دوینێ ئاستی
هۆشداری له پله‌ی سێوه به‌رزكرایه‌وه بۆ چوار و وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م جۆره گۆڕاوە به به‌راورد به گۆڕاوەکانی دیكه خێراتر
بڵاو دەبێتەوە، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی مانگ یه‌ك ملیۆن حاڵه‌تی
توشبوون به‌و ڤایرۆسه تۆمار بكرێت.
پسپۆڕانی بواره‌كه هۆشداری ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی؛
ئه‌گه‌ر رێكاری توند به‌رامبه‌ر گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نه‌گیرێته‌به‌ر،
ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی زیانیان بەر بکەوێت.
به‌ریتانیا به تۆماركردنی ١٧٠ هه‌زار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان
به‌هۆی كۆرۆنا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی ئه‌ورووپادایه له تۆماركردنی زۆرترین
حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه.