سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق رایگەیاند، هێرشکردنەسەر ماڵى هاوڵاتییان پێشێلى بنەماکانى یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئامادەیى بۆ پاڵپشتى مادى و بەخێوکردنى دوو هاوسەرەکەى ناوچەى زرارەتى دەربڕى.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق، راگەیەندراوێکی لەبارەى شەهیدبوونى ئەو دوو هاوڵاتییە موسا و هاوسەرەکەى بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە ئامانجگرتنى ماڵى هاوڵاتییان پێشێلى بنەماکانى یاسا نێودەوڵەتییەکانە، لەبەرئەوەى هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانى سڤیل، پشێوییەکى مەترسیدار دێنێتەکایەوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا سەرۆکایەتی کۆمار ئامادەیە پیشانداوە بۆ پێشکەشکردنى
پاڵپشتى و بەخێوکردنى منداڵەکانی ئەو دوو هاوسەرەى لە پارێزگاى هەولێر شەهید بوون.
سەرۆکایەتی کۆمار داواش دەکات بەپەلە جەنگ رابگیرێت، هەروەها پشت ببەسترێت
بە دانوستان و چارەسەرى کێشەکان، کە ببێتە هۆى پەرەپێدانى ئاسایش و سەقامگیریی لە
ناوچەکە.
جەختیشدەکەنەوە، گەلانى عێراق بەسەرجەم پێکهاتەکانییەوە، لەگەڵ رۆڵەکانیان
لە هەرێمى کوردستان دەوەستنەوە، دەستیان بە بژاردەى ئاشتییەوەیە، پشتیوانى لەسەرجەم
هەوڵەکان دەکەن، کە بۆ پێکەوە ژیان و سەقامگیریی دەنرێت.