سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا روونکردنەوە دەدات

PM:08:44:07/04/2026

664 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كارەبا دەڵێت، "كێشە تەكنیكیەكەمان چارەسەر كرد بەڵام ئێستا بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی غازەوە لە كێڵگەی كۆرمۆر كارەبای نیشتمانی كەمبووەتەوە".


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەی غاز لەكێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، لەئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،" دوای ئەوەی بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٤٠ کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێم روویدا، تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا لە ماوەی سێ کاتژمێردا چارەسەری کێشەکەیان کرد، بەڵام دواتر بەهۆکاری کەمبوونەوەی هەناردەی غاز لە كێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا .

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، بۆ ئەوەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵن تاوەکو هەرچی زووە چارەسەری گرفتەکە بکەن.













گەلەری