چین و رووسیا مافی ڤیتۆیان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەکارهێنا بۆ پەکخستنی پڕۆژە بڕیارێکی پێشکەشکراو لەلایەن بەحرەینەوە سەبارەت بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریاوانی و کردنەوەی گەروی هورمز.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیارێکی وڵاتی بەحرێن سەبارەت بە “کردنەوەی گەرووی هورمز” شکستی هێنا، دوای ئەوەی هەریەک لە رووسیا و چین مافی ڤیتۆیان لە دژی بەکارهێنا.
پڕۆژە بڕیارەکە کە لەلایەن بەحرێنەوە پێشکەشکرابوو، ئامانج لێی گەرەنتی کردنی
هاتوچۆی ئازاد بوو لە گەرووی هورمزدا، کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی گرژییە سەربازییەکانی
ناوچەکەوە مەترسی لەسەر دروستبووە.
سەرەڕای ئەوەی پڕۆژەکە لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە پشتگیری
دەکرا، بەڵام بەهۆی دژایەتی رووسیا و چین، نەتوانرا وەک بڕیارێکی نێودەوڵەتی جێبەجێ
بکرێت.
لەوبارەیەوە، عەبدولەتیف
زیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین وتی، شکستهێنانی ئەنجومەنی ئاسایش لە هەنگاونان
"لێکەوتەی مەترسیداری بۆ سەر مرۆڤایەتی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد کە پڕۆژە بڕیارەکە گوزارشتە لە
"چارەسەرێکی جیدی بۆ ڕەفتارە دوژمنکارانە دوبارەبوەوەکانی ئێران".
وتیشی،
"پێداگری ئێران لەسەر هەڕەشەکردن لە ئاسایشی دەریاوانی نێودەوڵەتی بابەتێکی
لەناکاو نییە، بەڵکو رێچکەیەکی نەرێنی بەڵگەدارە"، جەختیشی کردەوە کە
"ئێران مافی ئەوەی نییە گەروی هورمز دابخات و وڵاتانی جیهان لە سەرچاوە
گرنگەکانی ژیان بێبەش بکات".