ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق رایگەیاند، بڕیاردرا سیستەمی ئەلیکترۆنی گومرگی لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت بۆ زیادکردنی شەفافیەت و رێکخستنەوەی داهاتەکان، هەروەها هاوردەکردنی زێڕ لەڕێگەی مەرزی تەرەبێلەوە لە سنووری ئوردن .
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا وەفدێکی باڵای حکومەت و سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی پارێزگاکانی هەرێم ئامادەی بوون، چەند بڕیارێکی ستراتیژی سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دران.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر یەکخستنی سیاسەتی
گومرگی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی کرایەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە تیمی
تەکنیکی گومرگی هەرێم و بەغدا کۆببنەوە، بۆ یەکخستنی رێکارەکان و جێبەجێکردنی
سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دەروازەکانی هەرێم.
باسی لەوەشکرد، لە کاتی یەکخستنی ڕێکارەکاندا، تایبەتمەندی و
یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان رەچاو دەکرێن، سیاسەتی گومرگی لە دەسەڵاتی
حکومەتی فیدراڵ دەبێت، بەڵام بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی
هەرێم دەبێت.
روونیکردەوە،
بۆ یەکەمجار رێگە دەدرێت زێڕی هاوردەکراو لەڕێگەی مەرزی تەرەبێلەوە لە سنووری
ئوردن بێتە ناو وڵات، ئەمەش وەک جێگرەوەیەک تا کاتی ئاساییبوونەوەی هێڵە
ئاسمانییەکان.