PM:07:52:07/04/2026
928 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی عێراق، بەردەوام لەسەر خەت بووە تا ئەمڕۆ دڵنیایی ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانیان لەسەرۆک وەزیرانى عێراق وەرگرت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا رایگەیاند، فراکسیۆنەکەمان لە بەغدا قسەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و مووچەی ئەم مانگە دەنێردرێت.
دەشڵێت، خوا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه بكات به قوربانی مووچه‌خۆران
و هاوڵاتیانی هه‌رێم چونکە له‌به‌رخاتری هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران نه‌بوایه ده‌مێك
بوو پاره‌ی هه‌رێمیان بڕی بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، خوای
گه‌وره هاوكارمان بێت له مانگه‌كانی تریشدا كێشه نابێت به‌رده‌وام فراكسیۆنه‌كه‌مان
له به‌غدا له‌سه‌ر خه‌ت بووه بۆ ئه‌و بابه‌ته.