سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر ئەو وادەیەی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران دیاریکراوە، پێشکەوتن روونەدات، هێرشێک بۆسەر ئەو وڵاتە ئەنجامدەدەن، وێنەی نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی وتووە، ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەرەوپێشبچن، ئەوا رەنگە ئەو مۆڵەتەی بۆ هێرشکردن دیاریکراوە، گۆڕانکاریی بەسەردا بێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بەگوێرەى پلانەکانیان بەردەوامن سەبارەت بە دۆخی ئێران و مامەڵەکردن
لەگەڵ ئەو پرسە، ئەگەر مۆڵەتەکەیان کۆتاییهات.
ترەمپ باسی
لەوەشکردووە، ئەگەر ئەو مۆڵەتەی بۆ ئێران دیاریکراوە کۆتایی بێت، ئەوا هێرشێک بۆسەر
ئێران ئەنجامدەدەن، وێنەی نەبووبێت.
هاوکات لەبەرامبەردا
بەهۆی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپەوە، ئێران سەرجەم دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا راگرت.
سێ بەرپرسی باڵای
ئێران بە نیویۆرک تایمزیان وتووە، تاران بەفەرمیی ئیسلام ئابادی ئاگادار کردووەتەوە،
لەئێستا بەدواوە بەشداری هیچ دانوستانێکی ئاگربەست لەگەڵ واشنتن ناکەن.