PM:06:21:07/04/2026
452 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو ڕایگەیاند، هیچ هۆكار و پاساوێك نیە بۆ ئێران كە هێرش بكاتە سەر هەرێمی كوردستان و ئەوەی دەستی بەخوێنی گەلەكەمان سوربێت بەسزای خۆی دەگات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، چەندین جارە بەبێ هۆكار هێرش دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان و لەگەڵ هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و دۆسەتەکانیان قسەیانکردووە، هەمویان پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،
بە دڵنیاییەوە ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان سوور بێت دوور یان نزیک بە سزای خۆی
دەگات، هەروەها تاكو ئێستا بەغدا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە بۆ راگرتنی ئەو هێرشانەی
کە دەکرێنە سەر هەرێم.
مەسرور بارزانی
باسی لەوەشكرد، هیچ هۆكار و پاساوێك نیە بۆ ئێران كە هێرش بكاتە سەر هەرێمی
كوردستان.
لەبارەی عێراقیشەوە
وتی، "نایەوێت یان توانای نیە كە ڕێگری لەو گروپانە بكات كە هێرش دەكەن".