PM:06:12:07/04/2026
508 جار خوێندراوەتەوە
سبەی چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم دەکات بۆ یاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و پێشنیازەیاسای پارێزگا ناڕێکخراوەکان لە چوارچێوەی هەرێمدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەگوێرەى فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لەکۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری پێنجەمی یاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی دەکرێت.
هەروەها لە تەوەری
دووەمی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای پارێزگا ناڕێکخراوەکان لە
چوارچێوەی هەرێمدا دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە،
ڕۆژی ٦ـی ئەم مانگە بڕیاربوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ١٣ لیژنەی
دیکە بکرێت، بەڵام دانیشتنەکە و ئەو پرسە دواخراوە بۆ دانیشتنی سبەی چوارشەممە.