PM:05:51:07/04/2026
744 جار خوێندراوەتەوە
دواى ئەوەى هاوڵاتییەکی دانیشتووی حاجیاوا بە مەبەستی كردن و هێنانی گژوگیای بههاره، چوبووە شاخ و ماوەی دوو رۆژ بێ سۆراغ بوو، کەمێک لەمەوبەر بە تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، یەکێک لە شایەتحاڵەکان رایگەیاند، ماوەى دوو رۆژە تیمەکان و هاوڵاتیان سەرقاڵى گەڕانن بەدواى ئەو هاوڵاتییەدا و کەمێک لەمەوبەر بە تەرمەکەی لە چیاى شەیبانى لە سنوورى سەرکەپکان دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لەئێستادا سەرقاڵى هێنانەخوارەوەى تەرمەکەن و دەبرێت بۆ پزیشکى دادى.
دواى دیارنەمانى
هاوڵاتییەکە، بە سەدان کەس لە خزم و دۆست و دراوسێ و خهڵكی ناوچهكه، لهگهڵ هێزە
ئەمنییەکاندا لەو شاخانهدا بەدوایدا دەگەڕان تا سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ دۆزرایەوە.