سەردێڕ:

ترەمپ: ئەمشەو شارستانێتییەک بە تەواوەتی لەناو دەچێت

PM:05:08:07/04/2026

708 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی لەناوچوونی شارستانییەتێکی تەواو دەدات و رایگەیاند، کۆتایی بە ٤٧ ساڵ لە گەندەڵی و مەرگ هێندراوە و پرۆسەی گۆڕینی رژێم لە ئێران دەستی پێ کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لــــە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەمشەو شارستانییەتێکی تەواو لەناو دەچێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە، هەرچەندە نایەوێت ئەوە روو بدات، بەڵام پێدەچێت روو بدات.

سەرۆکی ئەمریکا روونیشی کردەوە، ئێستا گۆڕانکارییەکی تەواوەتی و ریشەیی لە رژێمدا روویداوە، بە جۆرێک عەقڵی جیاواز و زیرەکتر و کەمتر توندڕەو زاڵ بوون، بۆیە رەنگە شتێکی شۆڕشگێڕانەی سەرسوڕهێنەر روو بدات.

دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی خستە روو، ئەمشەو هەموو شتێک دەردەکەوێت و دەبێتە یەکێک لە گرنگترین ساتەکان لە مێژووی درێژ و ئاڵۆزی جیهاندا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، ٤٧ ساڵ لە سەرانە و گەندەڵی و مەرگ لە کۆتاییدا کۆتایی دێت و هیوای پاراستنیشی بۆ گەلی ئێران خواست.

مۆڵەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز و گەیشتن بە رێککەوتن کە تا کاتژمێر سێی بەرەبەیانیی سبەی چوارشەممەیە، خەریکە بەرەو کۆتایی دەچێت.













گەلەری