سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا دەڵێت، سودانی پێی راگەیاند، کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، تەیف سامی راسپاردووە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی سێی هەرێم خەرجبکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم قسەم کرد.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەشڵێت، سودانی پێی راگەیاندم، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی راسپاردووە تەمویلی هەرێمی کوردستان بکات و مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم سەرف بکات بەپێی ئەو داهاتەی هەرێم هەیەتی و مەرج نییە ١٢٠ ملیار دینار بێت.
بڕیاری ناردنی
مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن سودانیەوە، دوای ئەوە دێت کە
بەرپرسانی هەرێم کێشەی کورتهێنانیان هەبوو لە کۆکردنەوە و ناردنی ١٢٠ملیاری داهاتی نانەوتیی
مانگی سێ بۆ بەغدا، بەهۆی ئەو گرژیانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی داخستنی
گەرووی هورمز و پەککەوتنی جوڵەی کەشتییەکان لە گەرووەکەدا.