PM:03:58:07/04/2026
748 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە خاکی کوردستان بە خوێنی رۆڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر سوور بوو دوای ١٥ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، وەیسی ئاخر سەعید شێروانی گیانی سپارد".
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، " شەهید وەیسی، پێشتر لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران بە سەختی بریندار بوو و دوای ١٥ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدا، بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی سپارد".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی قووڵمان بۆ بنەماڵەی سەربەرزی
شەهید وەیسی و تەواوی گەلی کوردستان، جارێکی دیکە بە توندی سەرکۆنەی ئەم جۆرە هێرش
و پەلامارە ناڕەوایانە دەکەینەوە کە دەکرێنە سەر هێزی پێشمەرگە و هاووڵاتییانی
سڤیلی هەرێمی کوردستان".