PM:03:42:07/04/2026
1008 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی سلێمانی هۆشدارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات و داوایان لێ دەکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە کرمێکی مەترسیدار، خۆیان لە خواردنی سەوزەی کوزەڵە بەدوور بگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەم دواییانەدا حاڵەتەکانی تووشبوون بە کرمی جگەر لەناو هاووڵاتییاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، تا ئێستا نزیکەی ٩٠ حاڵەتی تووشبوون بەم کرمە تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد،
زۆرینەی حاڵەتەکانی تووشبوون لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین تۆمارکراون،
پسپۆڕانی
تەندروستیش جەخت لەوە دەکەنەوە، کە سەوزەی کوزەڵە سەرچاوەیەکی سەرەکی گواستنەوەی
ئەم کرمەیە بۆ مرۆڤ.