PM:02:05:07/04/2026
524 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، " بەئامانجگرتنی ماڵ و حاڵی خەڵکی سڤیل، تەنها پێشێلکردنی سەروەریی خاک نییە، بەڵکو بەپێی هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێت و بە هیچ جۆرێک پاساو هەڵناگرێت."
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی وتی، "بەتوندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتییانی مەدەنی لە گوندی زەرگەزەوی لەسنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوسەری بێتاوان"
وتیشی، جەخت لە
پاراستنی سەقامگیری هاوڵاتییانی کوردستان دەکەینەوە، لەهەمانکاتدا رایدەگەیەنین،
هەرێمی کوردستان نابێت بەشێک بێت لەم جەنگ و ململانێیانە، چونکە پاراستنی ژیان و
شکۆی هاوڵاتییانمان لە سەرووی هەموو ئەولەوییەتەکانمانەوەیە."
باسی لەوەشکرد،
"وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم هێرشە ناڕەوایە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان
ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی هەردوو شەهیدەکەی شەوی رابردوو دەکەین".