PM:01:50:07/04/2026
536 جار خوێندراوەتەوە
مەسعود بارزانی دەڵێت، "شەهیدکردنی هاوڵاتیانی سڤیلی هەرێمی كوردستان هیچ شەهامەت و سەربەرزییەکی تێدا نیە و ئەوە ئەوپەڕی تاوانكاری و زوڵمە، هاوڵاتیانی بێ تاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بە بێ هیچ پاساوێك دەكرێنە ئامانجی رقێكی كوێرانە ".
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی وتی، "دیسان هێرشی ناڕەوا كرایە سەر هەرێمی كوردستان و بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتیی بێ تاوان لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی درۆنی ئێرانیەوە شەهید كران".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو هێرش و پەلامار و درۆنەکان
بەهێزترە و هەرگیز ناشکێت، گەلی کوردستان پشتی بە خودا و رەوایەتیی دۆزەکەی قایمە".