AM:11:23:07/04/2026
556 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر شەهیدکردنی دوو هاوڵاتییەکەی گوندی زەرگەزەوی، وەزیری پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەن کە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، شۆڕش ئیسماعیل، وەیزیری پێشمەرگە وتی، بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و بەزاندنی هەموو سنوورە یاسایی و مرۆییەکان و پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
خەجتی لەوەشکردەوە، گیانی هاوڵاتیان و سەروەریی خاکەکەیان هێڵی سوورە
و داوای لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی کردەییان هەبێت و
لە ئاست ئەو تاوانانەدا بێدەنگ نەبن.