سەردێڕ:

چەند درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران

PM:09:55:06/04/2026

776 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا، زنجیرەیەک هێرشی دیکە کرایە سەر هەولێر و لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانان تێکشکێندران.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، کاتژمێر هەشتی ئەمشەو سێ تەقینەوەی بەهێز هەولێری هەژاند، بە وتەی بەشێک لە دانیشتوانی شارەکە بەهێزیی تەقینەوەکان پەنجەرەی ماڵەکانی لە زۆربەی گەڕەکەکان هەژاندووە.

چاوگێکی ئەمنیش باسی لەوەکرد، لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانانەوە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراوی لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاندرا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ زنجیرەیەک هێرشی دیکە بەرپەرچدرابوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێکاری پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و چاودێریکردنی شوێنی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەکان گیراوەتەبەر.













گەلەری