رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، تیرۆرکردنی فەرماندەکانیان نیشانەی بێهیوایی و شکستی واشنتن و تەلئەبیبە لە رووبوونەوەی مەیدانیدا و جەختیشی کردەوە کە ئەم جۆرە تاوانانە ناتوانن درز بخەنە ناو بنیاتە پۆڵایینەکەی هێزە چەکدارەکانی ئێران.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پشتڕاست کردەوە.
هاوکات رێبەری
نوێی ئێران لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشیی خۆی بۆ کوژرانی فەرماندەی لیوا مەجید خادمی
دەربڕی، کە وەک یەکێک لە ئەندامە کاریگەر و بێدەنگەکانی کۆمەڵگەی هەواڵگری و
ئەمنیی ئێران وەسفی کرد.
هەروەها موجتەبا
خامنەیی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "ئەم تیرۆرە نیشانەی بێهیوایی ئەمریکا و
ئیسرائیلە و وتی، ئەمریکی-ئیسرائیلی، لە جەنگی سەپێنراو دژی گەلی ئێران و لە پلانە
شوومەکانیاندا رووبەڕووی شکستی یەک لە دوای یەک بوونەتەوە، جارێکی دیکە پەنایان بۆ
چەکی هەمیشەیی خۆیان کە تیرۆریزمە بردووەتەوە."
رێبەری ئێران
جەختی لەوە کردەوە، کوژرانی سەرکردە سەربازییەکانیان هیچ درزێک ناخاتە ناو
ریزەکانی هێزە چەکدارەکان و ئیرادەی جەنگاوەرانیان. هێزەکانی ئێرانی بە بنیاتێکی
پۆڵاین وەسف کرد و رایگەیاند کە "تیرۆر و تاوان ناتوانێت هیچ پەککەوتنێک لە
ئامانجە جیهادییەکانیاندا دروست بکات."