PM:08:15:06/04/2026
912 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاری کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی دا و گۆڕانکاریشی لە واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی خوێندن، سه‌ره‌تایی، ناوەندی و دواناوەندیدا کرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی له ٧ـی ئایار ده‌ستپێده‌كه‌ن، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیش له نۆی هەمانمانگ ده‌ستپێده‌كه‌ن، له‌نێوان هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیشدا، رۆژێك پشوو ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
له ٢٥ـی ئەم مانگەوە تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله ناكۆتاكانی قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌ستپێده‌كه‌ن،
تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله ناكۆتاكانی قۆناغی ناوه‌ندیش له ٢٦ـی مانگ ده‌ستپێده‌كات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی تاقیكردنه‌وه وزارییه‌كانی
ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، وه‌زاره‌ته‌كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر
كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی خوێندن كه له تاقیكردنه‌وه وزارییه‌كاندا
جێگیركراون بۆ قۆناغه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦.
به‌گوێره‌ی
بڕیاره‌كه، كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كان خوێندكارانی قۆناغی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی و
خوێندكارانی قۆناغی سێیه‌می ناوه‌ندی و خوێندكارانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له
لقه زانستی و وێژه‌ییه‌كانی ده‌گرێته‌وه.