سەردێڕ:

لەبارەی دابەشکردنی غازەوە هاوڵاتییانی ئەم سنوورە ئاگادار دەکرێنەوە

PM:08:00:06/04/2026

748 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئاگاداریی هاوڵاتییانی سنووری ماددەی ١٤٠ دەکاتەوە و کە مامەڵەی وەرگرتنی کارتی ئەلیکترۆنیی غازیان پێشکەشکردووە و دەڵێت، سبەی دەتوانن کارتەکان وەربگرنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی پێشتر مامەڵەیان پێشکەش کردووە و ناویان لە لیستی وەرگرتنەوەدا هاتووە، پێویستە بەیانی رۆژی سێشەممە، ٧ـی ٤ـی ٢٠٢٦، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە هاوڵاتییان لە کاتی سەردانیکردنیاندا ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیان هەریەکە لە فۆرمی خۆراکی ئەسڵیی خاوەن کارت و کارتی نیشتمانیی ئەسڵیی خاوەن کارت و فۆتۆکۆپی فۆرمی خۆراک و کارتی نیشتمانی لەسەر یەک لاپەڕەیA4، بهێنن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت دەکاتەوە کە بەبێ ئەم پێداویستییانە کارتەکان ڕادەستی هیچ کەسێک ناکرێتەوە، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن.


 














گەلەری