سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێیدا رایگەیاند، ئێران لەوپەڕی لاوازییە و تەنیا تاوەکو رۆژی سێشەممە مۆڵەتیان لەبەردەستە بۆ یەکلاکردنەوەی هەڵوێستیان. دەشڵێت، "لەو کەسانە توڕەم کە دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرتووە کە بۆ خۆپێشاندەرانی ئێرانمان نارد، ئەوان باجێکی گەورە دەدەن بۆ ئەو کارەیان".
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێكدا بەبۆنەی جەژنی (هەستانەوە) رایگەیاند، ئێران زۆر بەهێزە، بەڵام مانگێک پێش ئێستا و ئێستا ئەوەی بەهێزە هاوڵاتیانی وڵاتەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێرانییەکان شەڕکەری لێهاتوون و گەلێکی زۆر سەختن، بەڵام
ئێستا وەک مانگێک پێش ئێستا بەهێز نین، لە راستیدا ئێستا هیچ بەهێز نین.
- ئەوان پێشنیازێکی گرنگیان پێشکەش کردووە، ئەوەندە باش نییە کە بمانەوێت بەڵام
زۆر گرنگە.
- ئێران لە بابەت فڕۆکە F-15ـەکان کەمێک بەختی هەبوو،
هەندێک جار لە جەنگدا پێویستت بە بەخت دەبێت.
- ئێران تەنیا هەندێک مووشەک و درۆنی ماوە، بە بنەڕەتی هیچ توانایەکیان نەماوە.
- هەندێک لە کۆپتەرەکانمان شوێنەواری زۆری فیشەکیان پێوەیە، ڕەنگە ئێوە ئەوە
بزانن.
ترەمپ جەخت لەسەر بارودۆخی ناوخۆی ئێران دەکاتەوە و پێیوایە گەلی ئێران چاوەڕێی
چەک دەکەن تاوەکو دژی دەسەڵات بووەستنەوە؛ ئەو دەڵێت، ئەگەر گەلی ئێران چەکیان هەبوایە،
تاران لە دوو چرکەدا خۆیرادەست دەکرد.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک خەڵکی ئێران دەنگی
بۆمبەکان نابیستن، دڵتەنگ دەبن، چونکە ئەوان دەیانەوێت دەنگی بۆمبەکان ببیستن و گۆڕانکاری رووبدات.