PM:05:26:06/04/2026
1076 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە سەکۆی دیجیتاڵیی “ئی - پسوولە” بۆ ماوەی چەند رۆژێک رادەوەستێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ سیستمەکە رادەوەستێت و رۆژی یەکشەممە ١٢ـی ئەم مانگە کاتژمێر هەشتی بەیانی دەکەوێتەوە کار.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هەر بڕە پارەیەک پێش وادەی راوەستانی سیستەمەکە درابێت، بە سەرکەوتوویی
لە ناو سیستەمەکەدا تۆمار دەکرێت و هیچ گرفتێکی بۆ دروست نابێت.
بە گوێرەی
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، راوەستانی سیستمەکە، ئامانج لێی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان
و دابینکردنی سیستمێکی پارەدانی پارێزراو و سەردەمیانەیە.