PM:04:40:06/04/2026
992 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، ئێران و ئەمریکا پێشنیازی رێککەوتنیان بەدەست گەیشتووە کە لە دوو قۆناغ پێکدێت بۆ ئاگربەست و دواتر رێککەوتنی کۆتایی بکرێت و چاوەڕی دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە رەزامەندیی لایەنەکانی لەسەر بدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئاژانسی رۆیتەرز لە چاوگێکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان پەیوەندیی لەگەڵ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە.
بەپێی پێشنیازەکە
دەستبەجێ شەڕ رادەگیرێت، گەرووی هورمز دەکرێتەوە و لە ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ ڕۆژ ڕێککەوتنی
کۆتایی دەکرێت، پێشنیازی کۆتایی ئەوەیە ئێران دەست لە چەکی ئەتۆمی هەڵدەگرێت و
سزاکانی سەری هەڵدەگیرێن و پارە سڕکراوەکانی دەگەڕێنرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە،
بەرپرسێکی باڵای ئێران بە رۆیتەرزی راگەیاند، تاران پێشنیازی پاکستانی پێگەیشتووە
و پێداچوونەوەی بۆ دەکات، وادەی کۆتایی و هیچ جۆرە گوشارێک قبوڵ ناکەین، تاران لە
بەرامبەر ئاگربەستێکی کاتیدا گەرووی هورمز ناکاتەوە و پێمان وایە ئەمریکا بۆ ئاگربەستی
هەمیشەیی ئامادە نییە.