سەردێڕ:

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ: دژی ئەو هێرشانەین کە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان

PM:03:07:06/04/2026

844 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، دژی ئەو هێرشانەن کە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، هێرشەکانی سەر هەرێم لەلایەن گروپە لەیاسادەرچووەکانەوە ئەنجام دەدرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وتی، گروپە لە یاسادەرچووەکان لە بەرژەوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەن.

وتیشی، گروپە لە یاسادەرچووەکان دواتر سکاڵا لەسەر ئێمە دەکەن و داوا لە حکومەت دەکەن قەرەبووی وڵاتان بدەنەوە و دەڵێن لە عێراقەوە مووشەکەکان هەڵدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم حکومەتە کارەکان بەڕێدەکات و ناتوانێت هیچ شتێک بکات.













گەلەری