PM:02:14:06/04/2026
880 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە ١٩ سەر ئاژەڵی دزی بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتیەك سكاڵای تۆمار كردووە كە ١٩ سەر ئاژەڵی لێ دزراوە لە سەید سادق، بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، توانرا لەماوەیەکی کەمدا، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ـە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە كە ئاژەڵەکانی
بەئۆتۆمبێلێک گواستووەتەوە و لەقەزای شارەزوور فرۆشتویەتی.
باسی لەوەشکرد،
توانراوە دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەكە و بەشێك لەئاژەڵە دزراوەكاندا بگیرێت و دوای
تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، ئاژەڵەکان بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە ، هەروەها تۆمەتبار
بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.