AM:11:01:06/04/2026
652 جار خوێندراوەتەوە
كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) داوای لە کڕیارە نێودەوڵەتییەکانی کردووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پلان و خشتەی بارکردنی نەوتی خاو ئامادەبکەن، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران لێخۆشبوونی بۆ عێراق دەرکرد کە کەشتییە نەوتییەکانی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک سۆمۆ داوای لە کۆمپانیاکان کردووە خشتەكانیان پێشكەش بكەن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی و سەقامگیری کارەکانی هەناردەکردن و چارەسەركردنی بەرنامەکانی بارکردنی نەوت لە کاتی خۆیدا، بە ناوی کەشتییەکان و قەبارەی گرێبەستەكانیش كە رێککەوتنی لەسەر كراوە.
سۆمۆ دڵنیایداوە کە سەرجەم وێستگەگانی بارکردن بە وێستگەی نەوتی
بەسرە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیشەوە بە توانای تەواوەوە کاردەکەن، ئامادەیی
تەواوەتی عێراقیشی پیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی هەموو گرێبەستییەکان بەبێ هیچ
كۆتوبەندێك.
پێشبینی دەکرێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت یارمەتی عێراق
بدات بۆ بوژاندنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کە لە مانگی رابردوودا بەهۆی گرژییە
سەربازییەکانەوە بۆ نزیکەی ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزی.