سەردێڕ:

ئەکسیۆس: ئەمریکا و ئێران گتوگۆدەکەن بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی ٤٥ رۆژی

AM:08:51:06/04/2026

1036 جار خوێندراوەتەوە

ئەکسیۆس رایگەیاند، ئەمریکا و ئێران لەگەڵ گروپێک لە وڵاتانی نێوەندگیر، گفتوگۆدەکەن لەبارەی رێککەوتنێک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، ماڵپەڕی ئەکسیۆس باسی لەوەکرد، ئەم هەوڵەی ئەمریکا و ئێران بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی جەنگ وەک دوایین دەرفەت دەبینرێت بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری جەنگ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هەرچەندە گفتوگۆکان بەردەوامن، بەڵام ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا زۆر کەمە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لایەنە نێوەندگیرەکان هەوڵ دەدەن لەڕێگەی ئە ئاگربەستە کاتییەوە، کات بەدەستبهێنن بۆ چارەسەری سیاسیی و کەمکردنەوەی گرژییەکان.
















گەلەری